ازارێکی گران و برینێكی قووڵی رۆبۆسکی
ازارێکی گران و برینێكی قووڵی رۆبۆسکی شەوی 28ی کانوونی یەکەمی 2011، فڕۆکەکانی تورکیا گوندی رۆبۆسکی سەربە قلابان-یان بۆردوومان کرد و 34 هاوڵاتی کورد گیانی لەدەستدا 34 کەس سووتان کە 34 جەستەی پارچەكراو لەسەر پشتی ئەسپ باركران كە هەندێکیان منداڵ بوون . هۆکاری ئەو کۆمەڵکوژییە ئەوەبووكە كورد بوون . ئەمڕۆ 28.12.2024 سیانزە ساڵ بەسەر ڕووداوەکەی ڕۆبۆسکیدا تێپەڕی بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی ئەم کۆمەڵکوژییە ئاشکرا نەکراون 12ی کانوونی یەکەم، ڕۆژی کەڕبوون و لاڵبوونی مرۆڤایەتییە فڕۆکه ی تورکیا و فەرماندە و جەنەراڵەکانی تورکیا و فڕۆكەوانی توركیا بوو كە بۆمبارانی کرد ، دەوڵەتی تورک بەدواداچوونی بۆ ئەو کەیسە نەکرد و ڕووداوەکەی رۆبۆسکی كپ كرد ، چونکە دەوڵەت خۆی تاوانبار بوو . فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید 13یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی رۆبۆسکی شەرمەزار دەکات و شەهیدانی رۆبۆسکی بەبیردێنێتەوە . 28.12.2024
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید