لە 11 مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا
لە 11 مین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا
شەوی 28 ی کانوونی یەکەمی 2011 فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی رۆبۆسکی سەر بە ( قلابان ) یان بۆردوومان کرد ، کە تێیدا 34 هاوڵاتی کورد گیانی لەدەستدا كە هەندێکیان منداڵ بوون ، هۆکارەکەشی تەنیا لەبەر ئەوەی کە کورد بوون .
ئەمڕۆ 2022-12-28 یانزە ساڵ بەسەر ڕووداوەکەی ڕۆبۆسکیدا تێدەپەڕێ بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی ئەم کۆمەڵکوژییە ئاشکرا نەکراون و دادگاییش نەکراون . دەبێ کەی دادپەروەری بۆ کورد بەرجەستە بکرێ و مافی مرۆڤی کورد ڕەچاو بکرێ .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید ، ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی بەتوندی ڕیسوا و شەرمەزار دەکات و یادی شەهیدەکانیش بەرز ڕادەگرێ .
2022-12-28
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید