ئەنفالی بارزانیەکان 1983/7/31 – 2024/7/31
41 ساڵ بەر لەئەمڕۆ ڕژێمی بەعسی فاشی لە هەڵمەتێکی ڕەشبگیریدا زیاتر لە 8000 بارزانی لە گەنج و پیر و پەککەوتەی گرت و لەبیابانەکانی عەرعەرەی باشووری عێراق و کۆمەڵکوژی کردن.
ناوچەی بارزان لەمێژووی شۆڕشگێرانەی کوریدا هەمیشە لانەی شۆڕش و ڕاپەڕین و بەرخۆدان بوە ، هەر لەبەر ئەوەش بوە کە هەمیشە بەر شاڵاوی کوشتارگەری دوژمنان بۆتەوە ، گەلی کورد بە درێژایی مێژوو لەلایەن دوژمنەکانیەوە کۆمەڵکوژ کراوە و مافەکانی لێ زەوت کراوە و دووچاری پاکتاوی نەتەوەیی بۆتەوە . لەگەڵ ئەوانەش هەمووگەلی کورد هیچ کاتێک دهستى لە خواست و مافه ڕهواكانى خۆی ههڵنهگرتووه .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید بەتوندی ئەو تاوانە ڕیسوا و شەرمەزار دەکات ، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی مافەکانی مافی مرۆڤ ڕێگری لەدووبارە بوونەوەی ئەوجۆرە جینۆسایدانە بکات کە خەڵکی سڤیل و بێتاوانی لێدەکرێ بەئامانج ، داواش لەحکوومەتی عێراق دەکەین کە داوای لێبوردن لەگەلی کورد بکات و قەرەبۆی زیانلێکەوتوەکانیش بکاتەوە .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید