یادەوەریەکان

جینۆساید زامێكی سەخت و گرانە بەرامبەربەکوردانی ئێزدی !

لە 3 ی ئابی  2014 دا دە ساڵ بەسەر کارەساتی کوردانی ئێزیدیدا تێدەپەڕێت. ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشێکی دڕندانەی کردە سەر کوردانی ئێزدی لە شنگال نزیکەی پێنج هەزار ژن و منداڵ و پیاو شەهید بوون       .

بە گوێرەی نووسینگەی کار و کاروباری ئێزدیان، نزیکەی 10 هەزار کەس شەهید بوون بەهۆی هێرشی دڕندانەی داعش ، 6 هەزار و 255 کەس بە دیل گیران کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون  ، نزیکەی 3500 کەس ڕزگارکراون و زیاتر لە 3 هەزاریان هێشتا بێ سەروشوێنن . 3500 منداڵ بێ باوک ماون ، شنگال و گوندەكانی ئێزیدی وێران كران .

نزیکەی 500 هەزار کەس لە و خەڵكە ئاوارە بوون و لە وڵاتی خۆیان بوون بە پەناهەندە . هەموولە ڕەوشێكی خراپی دەرونی و کۆمەڵایەتی خراپدا دەژین . هەروەها 40 هەزار کەس لە كوردانی ئێزیدی كوردستانیان بەجێهێشتوەو ڕوویان كردۆتە وڵاتانی ئەوروپا  !.

ئێمە هەرگیز ئەو کارەساتە لە یاد ناکەین ، شەهیدەکان لە دڵماندا دەژین ، باشترین بیرەوەری بۆ ئەو شەهیدانە بەردەوامی خەباتە بۆ ئازادی گەلەکەمانە . بۆ ساڕێژكردنی زامی قوڵی كوردانی ئێزیدی ، گرنگە کوردانی دانیشتووی ئەوروپا هاوکاری گەلەکەمان بن لە شنگال و زۆر گرنگیشە کە کورد هەموویان هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی شنگال…

فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان جارێکی دیکە کۆمەڵکوژی لە دژی کوردانی ئێزدی بە توندی شەرمەزار دەکات. شەهیدانی شنگال و هەموو شەهیدانی دیکە بەبیرددێنێ…

 

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید

2024-08-03

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.