پەیامەکانیگشتی

داخوویانی

داخوویانی

فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانیەكان لە سوید بە توندی سەركۆنەی هێرشەکانی هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکات بۆ سەر خۆپیشاندەرانی کورد لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان ، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەسی بێتاوان و ژمارەیەك برینداریشی لێكەوتەوە               .
ئەو هەڵوێستە دوژمنكاریانەی هێزە ئەمنیەكان قابیلی قبوڵ نییە کە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز ڕووبەڕووی توندوتیژی بکرێنەوە و مافە بنەڕەتییەکانیان پێشێل بکرێت.
ئێمە وەک كوردانی سوید داوا لە حکومەتی سوید و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە دەستبەجێ سەرکۆنەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی کورد بکەن لە کەرکووک . هەموو هێزە دیموکراتیەکان ئەرکیان پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دڵنیابوونە لەوەی کە خۆپیشاندانی ئاشتیانە پارێزراو و ڕێزیان لێ بگیرێت .
ئێمە وەك فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید داوادەكەین كە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكبهێنرێت و بكوژانی خۆپیشاندەران دادگایی بكرێن و بە سزای خۆیان بگەن          .
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدەكان دەكات و هیوای چاكبونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازێت  .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان
لە سوید
2023-09-02

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.