بڵاوکردنەوەی چاپەمەنی

داخویـــانی

داخویـــانی

دوژمنانی کورد چاویان بەو پێشکەوتننانەی هەرێمی کوردستان هەڵنایە و مەبەستیانە ئەو قەوارە یاساییە کە بەخوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزی گەلەکەمان هاتۆتە بەرهەم ، لەناوی ببەن و نەیهێڵن ، هەر لەو ڕوانگەیەوە دوژمنانی کورد ئەو بۆشاییە سیاسی و ئیداریەی کە بەهۆکاری دووبەرەکی و ناتەبایی و لێکترازانی نێو ماڵی کورد بۆیان ڕەخساوە کردۆتە دەرفەت بۆ ئەو هێرشە  تیرۆرستانەی  کە مەبەستیان لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستانە ، ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان هەموو ئەو هێرشە تیرۆستانەی سەر هەرێمی کوردستان بەتوندی ڕیسواو و شەرمەزار دەکەین ، بەو هیوایەی بەیەکدەنگی و یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد وەڵامی دوژمنانی کورد بدەنەوە ، چونکە سەرکەوتن لە یەکگرتنەوە سەرچاوە دەگرێ .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.