سەرۆك و ئەندامانی كارگێڕی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان له سوید پێشوازیان لە بەڕێز بۆزل بایرام سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان و شاندی یاوەری كرد
سەرۆك و ئەندامانی كارگێڕی فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان له سوید پێشوازیان لە بەڕێز بۆزل بایرام سەرۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان و شاندی یاوەری كرد لە لۆكاڵی فیدراسیۆن . دوای ئاڵوگۆڕکردنی بیروبۆچوونەكان. به ڕێز بۆزیل بایرام زانیاری گرنگی له باره ی ڕه وشی سیاسی ئێستاو ڕه وشی حیزبه کوردییه کان له باکوری کوردستان خسته ڕوو ، هەروەها باسی لەو ئاستەنگیانە كرد كە ڕووبەڕووی كۆمەڵگەكانمان دەبنەوە . لەكۆتاییدا هەردولا جەختیان لەسەر دووبارە بوونەوەی ئەو جۆرە كۆبوونەوانە كرد و فیدراسیۆن سوپاسی بەڕێزیان و شاندی یاوەریانی كرد