یادەوەریەکان

لەیادی قوربانیانی ئاموودە

پارتی بەعسی لەسووریا و حکوومەتە خۆجێگەی ئاموودە لە 13/11/1960 خوێندکارانی قوتابخانەی سەرەتایی ناچار کرد کە لەنیوەشەودا تەماشای فلیمی جەرمەت بکەن وەک بەشێک لە پشتیوانیان بۆ شۆڕشی جەزائر .

لەوکاتەدا ئاگر لەسسینەماکە بەر دەبێ و منداڵەکانیش هیچ دەرفەتێکی دەربازبوونیان نابێ و لەئاکامدا 283 منداڵ دەسووتێن و شەهید دەبن ، ئاگرکەوتنەوەی سینەماکە پەڵەیەکی ڕەشە بە ناوچەوانی بەعسیەکانی سووریا و گەلەکەشمان هەرگیز ئەو ڕووداوە تراژیدیایە لەبیر ناکات ، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان وێڕای ڕیسوا کردنی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژیە ، ئەوە لەهەمان کاتیشدا هاوخەمی خێزانەکانی ئەو منداڵانانەیە و پرسەو سەرەخۆشی بەخێزانەکانیان ڕادەگەیەنێ .                                                                                              نەمری بۆ شەهیدانی ئاموودە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان

فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.