یادەوەریەکان

لە73 ەمین ساڵیادی کۆچی دوایی و ڕۆشنبیرو نووسەری کورد جەلادەت بەدرخان

جەلادەت عەلی بەدرخان ڕۆشنبیر و سیاسەتمەدارێکی ناسراوی کورد کە لە 26-06-1893 لەدایکبووە. بەدرخان داکۆکیکارێكی سەرسەختی کلتوور و مێژووی کورد بووە و کاری بۆ سەربەخۆیی کورد کردووە .
کەسایەتییەکی گرنگ بوو لە ناسیۆنالیزمی کوردیدا و زمانی نووسراوی کوردی لەسەر بنەمای ئەلفوبێی لاتینی پەرەپێدا . بەدرخان بێ ماندووبوون کاری کرد بۆ برەودان بە پەروەردە و هوشیاری کلتووری لەنێو کوردەکاندا .
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانیەكان لە سوید بەڕێزەوە كاروخەباتی جەلادەت عەلی بەدرخان هەڵدەسەنگێنێ ، كە هەوڵی لە پێناو ناسنامەی كوردی و سەربەخۆیی كوردستان داوە ، کۆمەڵگای کوردی بەهێزتر کردووە و هوشیاری بۆ مێژوو و کلتووری کورد بڵاو دەکاتەوە.

بەرزوپیرۆز بێت یادی جەلادەت عەلی بەدرخان .

فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

 

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.