بڵاوکردنەوەی چاپەمەنیچالاکی

پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان

پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان

هەر میللەتێک چەندین هێما و سیمبولی نەتەوەیی تایبەت بەخۆی هەیە کە ئاڵا یەکێکە لەو هێمایانە و وەک ناسنامەی نەتەوە هەژمار دەکرێ ، کوردیش وەک نەتەوەیەکی بێ وڵات ئاڵای خۆی هەیە کە خاوەن مێژویەکی تایبەت بەخۆیەتی ، هەر لە پێناو ئەو ئاڵایەدا دەریایەک خوێن ڕژاوە .

مێژووی ئاڵای کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1919 کە لەلایەن ( کۆمەڵەیا ڕێکخستنا جڤاکی ) دامەزرا و هەر میرنشینێکیش ئاڵای خۆی هەبوە و لەسەردەمی شێخی نەمریشدا و دوای دەرکردنی لەشکری ئینگلیز و دامەزراندنی حکوومەت ، ئاڵا و ڕۆژنامەی تایبەت بەو حکوومەتە هەبوە ، لەسەردەمی کۆماری کوردستانیش لە 1946-01-22 ئاڵای کوردستان لەلایەن پێشەوای نەمرەوە هەڵکراوە ، ئەمڕۆش لە باشووری کوردستان ، لەو هەرێمەی کە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزی ئەو گەلەیە ، ئاڵای کوردستان لەسەر پەرلەمان و هەموو دامودەزگاکاندا دەشەکێتەوە ، پەرلەمانی کوردستانیش لە 1999-11-11 ئەو ئاڵایە بەفەرمی وەک ئاڵای کورستان ناساند و لە 2004-06-19 یشدا 17 ی 12 هەر ساڵێکی بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان هەژمار کرد .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کورستانیەکان لەسوید ئەو ڕۆژە بەرزو پیرۆز ڕادەگرێ و خوازیارە ببێ بە چەترێک و هەموو کوردێک بەجیاوازی بیر و باوەڕ و ئایین و ئاینزاکان لەژێر سێبەری خۆیدا کۆبکاتەوە و ببێ بە هێمای یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی نێو ماڵی کورد .
بەرز و پیرۆزبێت ئاڵای کوردستان

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید
2024-12-17

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.