پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵا ی كوردستان
ئاڵای کوردستان هێمایەكە بۆ مێژووی گهلی کوردوخهباتی بهردهوام بۆ کوردستانێکی
سەربەخۆ ، ئەم ئاڵایە سەرەتا بە فەرمی لەکۆماری كوردستان لەمهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵی 1946دا هەڵكرا، ئێستاش لە دام ودەزگا حكومییەكانی باشوری کوردستان هەڵدەكرێ .
ئاڵای کوردستان سیمبۆلی خەڵکی کوردستانە ، پەرلەمانی باشووری کوردستان ڕۆژی 17ی 12 ی هەرساڵێکی کردە ڕۆژی ئاڵای کوردستان ، جا هەر بەم بۆنەیەوە فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەهەموو خەڵکی کوردستان پیرۆز دەكات .
ڕەنگی سوور هێمای خوێنی شەهیدانە بۆ سەربەخۆیی و ئازادی .
ڕەنگی سەوز هێما بۆ سروشتی جوانی کوردستان .
ڕەنگی سپی هێمای ئاشتییە .
ڕەنگی زەرد (خۆر) هێما بۆ سەرچاوەی ژیان و داهاتوویەکی گەش
بژی خەباتی کورد بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ
هەر شەکاوه بێت ئاڵای بهرز و پیرۆزی کوردستان
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوی
كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكانی كوردستان
كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی