یادەوەریەکان

پیرۆزبێت 79 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

پیرۆزبێت 79 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

پێشەوا قازی محمەد لە 1946-01-22 کۆماری کوردستانی لەمەیدانی چوارچرای مهابادی خۆڕاگردا ڕاگەیاند و ئاڵای کوردستانیشی هەڵکرد ، ئەگەرچی تەمەنی ئەو کۆمارە تەنیا 11 مانگ بوو ، بەڵام لەو ماوە کورتەدا ، مهاباد بوو بە مەڵبەندی هزری نەتەوەیی و ڕۆشنبیری  و توانرا دامودەزگاکان بنیات بنرێ و بنەماکانی بەدەوڵەتبوونیش دابمەزرێ کە هەموو کورد شانازی پێوە دەکات و ساڵانەش یادی دەکرێتەوە .

بێگومان ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و  بارزانیەکان ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لەپاراستنی کۆماری کوردستاندا هەبوو ، هەر لەو ڕوانگەیەشەوە بوو کە پێشەوا قازی محمەد ئاڵای کوردستانی بە بارزانی نەمر سپارد .

ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان ، خوازیارین کە ئەو ڕۆژە پیرۆزە ببێتە هەوێنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی پارت و لایەنە کوردستانیەکان ، چونکە یەکڕیزی نێو ماڵی کورد زامنی پاراستنی دەسکەوتەکانە .

دووبارە پیرۆزبێت ساڵیادی کۆماری کوردستان

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.