99ەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شێخ سەعیدی پیران و هەڤاڵانی
ئەمڕۆ 29ی حوزەیرانی 2024، فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید ڕێز لە یادی شێخ سەعید و 46 لە هەڤاڵەكانی دەگرێت کە 99 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی تورکیاوە لە سێدارە دران .
ئەم ڕۆژە ڕووداوێکی تراژیدییە لە مێژووی کورد و خەباتیان بۆ ئازادی .
شێخ سەعید سەرکردەیەکی دیار و سیمبولی بەرخۆدانی گەلی کورد بوو دژی دەسەڵاتی داگیرکەر و خەباتی كرد لە پێناو سەربەستی وئازادی بۆ گەلەكەی .
بوو بە هێمایەك بۆ نەوەکانی کورد و هەمیشە ئازایەتی و دڵسۆزی ئەو لە یاد ناکرێت .
فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانییەكان لە سوید بە توندی ئیدانەی ئەو ستەمکارانە دەکات کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا مافەکانی کوردیان بێبەش کردووە.
داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە دان بە مافی چارەنووسی کورددا بنێن و پشتیوانی لە هەوڵەکانیان بکەن بۆ ئاشتی و دادپەروەری.
لەو ڕەوشە دژوارەی ئەمڕۆی كوردستان یش پێویستیمان بە یەكڕیزی نێو ماڵی كورد هەیە ، چونكە یەكگرتن بەهێزترین چەكی بەڕەنگاربوونەوەی دوژمنانە .
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی كوردوكوردستان
فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید
2024-06-29