سەری گەلی کورد زیندوو بێت
درودو سڵاو بۆ قوربانیانی بومەلەرزەكەی 2023-02-06 فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید پرسەوسەرەخۆشی لە و خێزان و خانەوادانە دەكات كەكەسوكاریان لەو بومەلەرزەیەی ئەمڕۆكە لە هەرێمی کوردستان و تورکیا و ڕۆژئاوا و سوریا ڕوویاندا و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت . ” بومەلەرزەكە بەگوڕی 7.8 . کاتژمێر 04:17ی بەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی مەرەشڕوویدا، بەپێی لێدوانی فەرمی، لە توركیا و كوردستان لە بوومەلەرزەکەدا زیاتر 1300كەسگیانیان لە دەستداوەو 558ی دیکەش برینداربون، هەروەها بومەلەرزەکە لەهەرێمی کوردستان و عێراق ووڵاتانی دیکەی ناوچەکە هەستی پێکراوە ، وە لە زۆربەیناوچەکانی ڕۆژئاوا و سوریا بەلایەنی کەمەوە 578 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش برینداربوون . فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید