پرســەنامە
پرســەنامە
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید ، بەبۆنەی کۆچی دوایی خەباتگێر و کوردپەروەر کەریم شنگالی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵانی و بەتایبەتیش سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات ، خوالێخۆشبوو دەرچووی کۆلێژی یاسا بوو لەزانکۆی بەغدا ، لەخێزانێکی نیشتیمان پەروەر و کوردپەروەر پەروەردە بوە ، هەر لەتەمەنی لاوێتیەوە پەیوەندی بە شۆڕشە مەزنەکەی ئەیلوولەوە دەکات و لەبەر زیرەکی و لێهاتوویی چەندین پلە و پۆستی حیزبی و ئیداری وەرگرتوە ، یەزدانی مەزن و دلۆڤان سەبووری هەموولایەک بدات ، ڕەوانی شادبێت و مەنزڵگای ئارام .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کورستانیەکان لەسوید