جەژنی جەمای کوردانی ئێزیدی
جەژنی جەمای کوردانی ئێزیدی
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید جەژنی جەمای کوردانی ئێزیدی پیرۆز دەکات ، هیوادارین جەژنێکی خۆش و ئارام بەسەر بەرن ، لەهەمان کاتیشدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی شنگال دەکەینەوە ، تا خەڵکی شنگال بتوانن خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن و پارێزگاری لەمافەکانی خۆیان بکەن بەبێ ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ فشارێک و جیاکاریەکی ئایینی ببنەوە ، کوردانی ئێزیدی بەدرێژایی مێژوو دووچاری چەوسانەوەی زۆر بوونەتەوە و داواکارین ئەو جەژنە ئارامیان پێ ببەخشێ ، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە کار لەسەر پاراستنی خەڵکی ئێزیدی و زامنکردنی مافەکانیان بکەن ، دووبارە پیرۆزبایی جەژنی جەما لە کوردانی ئێزیدی دەکەین .
فییدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید