پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی زمانی دا
ڕۆژی 21 ی مانگی شوباتی هەر ساڵێک ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە کە گەلانی جیهان بەچالاکی جۆراو و جۆر پێشوازی لێدەکەن و ئەو ڕۆژە بەرز و پیرۆز ڕادەگرن ، لەجیهاندا شەش هەزار زمان هەیە و زوربەیان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە ، بۆیە تەنیا قسە بە 100 زمان دەکرێ و زمانی کوردیش لەڕیزبەندی 59 یەمین زمانی جیهاندای . مێژووی زمانی دایک دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1952 ، کە ژمارەیەک قوتابی زانکۆی داکا دژی سیاسەتی یەکزمانی
ناڕەزاییان دژ بە حکوومەتی پاکستان دەربڕی ، چونکە ئەوکات زمانی ئوردوو زمانی فەرمی هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای پاکستان بوو ، بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەوکاتی پاکستان بەنگالی بوو کە ناچار کرابوون زمانی ئوردوو لەهەموو بوارەکانی ژیاندا بەکار بهێنن . لە ناڕەزاییەکەدا 11 کەسیان بەدەستی هێزە ئەمنیەکانی پاکستان کوژران و لەدواییشدا دەوڵەت ناچاربوو کە لەساڵی 1956 دا دان بە بەزمانی بەنگالی دا بنێ .
ڕێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لەساڵی 1999 بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی بەنگلادیش ، ڕۆژی 21 ی شوباتی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ناساند .
سەرەڕای ئەوەی کە هەر نەتەوەیەک بۆی هەیە بەزمانی خۆی بنووسێ و بخوێنێ ، کەچی مخابن ئێستاشی لەگەڵدا بێ لە باکوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان زمانی کوردی لەلایەن ڕژێمەکانی تورکیا و ئێران و سووریا قەدەغەکراوە و منداڵانیش بۆیان نیە لەقوتابخانەکان بەزمانی خۆیان بنووسن و بخوێنن .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسو