پەیامەکانی

لەیادی 40 ساڵەی جینۆسایدی بارزانیەکان

لەیادی 40 ساڵەی جینۆسایدی بارزانیەکان

40 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن ڕژێمی بەعسی فاشیست ، زیاتر لە 8000 بارزانی لە گەنج و پیر و پەک کەوتە ، لەتەمەنی 7 ساڵەوە بۆ 80 ساڵ ڕەشبگیری کران و لەبیابانەکانی باشووری عێراق زیندەبەچاڵ و کۆمەڵکوژ کران .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید ئەم تاوانە قێزەوەنە بە توندی ڕیسوا و شەرمەزار دەکات و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ڕێگریکردن لە دووبارە نەکردنەوەی جینۆساید و دڕەندەیی دژ بەخەڵکی سڤیل بەئەرکی خۆیان هەستن ، داواش لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین کە داوای لێبوردن لەگەلی کورد بکەن و قەرەبووی زیانلێکەوتوان بکەنەوە .

بەرزان کۆچکایا

سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید

2023-07-31

 

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.