هەواڵ

وەک فەدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان ئەمڕۆ دەستمان کرد بە سەردانی کۆمەڵە کوردیەکان لە سوید

وەک فەدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان (Kurdiska Riksförbundet) ئەمڕۆ دەستمان کرد بە سەردانی کۆمەڵە کوردیەکان لە سوید بەمەبەستی چاوپێکەوتن یەکتر ناسین لە نزیکەوەوگفتوو گۆ کردن لەسەر ڕەوشی کۆمەڵەکان. هەروەها بیرو ڕای نووی لەگەڵ یەکتر بگۆڕینەوە بۆ پێشخستن پەرەپێدانی چالاکی کلتوری. یەکەم کۆمەڵە سەردانمان کرد کۆمەڵەی کوردی یۆتەبۆری بوو.

لەم دیدارەدا گفتوگۆیەکی گەرم و بەرهەمدار لەسەر کار و چالاکییەکانی ئێستا، هەروەها پلان و بەرنامەکانی داهاتووی هەردوو لایەن ئەنجامدرا.

سوپاسیکی بێپایان ئاراستەی. دەستەی کارگێڕ و ئەندامانی کۆمەڵەی کوردی یۆتۆبۆری دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەو ئەو گفتوگۆ بە بەرهەمە کە ئامانجی سەرەکی پاراستن و پتەوکردنی کلتوری کوردی بوو لە کۆمەڵگای سویددا.  هەر لەو گفتوو گۆیانەشدا ئاماژە بە کار و خەباتی دووقؤڵی فیدراسیۆن و کۆماڵە کرا و چەندین پێشنیار کرا بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی کۆمەڵەو و فیدراسیۆن.

سوپاسێکی تایبەت بۆ کاک شوان خواجە بۆ میواندارێتی. لەکۆتایدا هیوای سەرکەو تن دەخوازین بۆ کۆمەڵەکەیان

فەدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە سوید

ڕۆشنا مەگرون سوێدەربێری

سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە سوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.