پەیامی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سوید بۆ ئیدانەکردنی هێرشە درۆنی و موشەكییەكان بۆ سەر خاکی کوردستان
پەیامی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سوید بۆ ئیدانەکردنی هێرشە درۆنی و موشەكییەكان بۆ سەر خاکی کوردستان
ئێمە لە فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سوید، بە هەستی بەرپرسیارێتی نیشتمانی و مرۆڤایەتییەوە، هێرشی درۆنی و مووشەکییەکان بۆ سەر بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە توندی ئیدانە دەکەین. بەداخەوە، لە ئەنجامی ئەم هێرشانە ژمارەیەک لە پێشمەرگە قارەمانەکان چونەریزی نەمران هەندێکیکیشیان بریندار بوون. سەری ڕێزو نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنەوێنین وهاوخەمی خۆمان بۆ مەڵبات و بنەماڵەی شەهیدان دەردەبڕین و هیوای چاک بوونەوە و سەقامگیری باری تەندروستی بۆ برینداران دەخوازین..
ئێمە داواکارین لە ڕێکخراو و دەزگا نێودەوڵەتییەکان هەموو لایەنە بەرپرسیارەکان کە ئەوانیش چیدی بێدەنگ نەبن و هەنگاوی جدی بنێن بۆ ڕێگرتن لە ئەم جۆرە پەلامارانە، هەروەها هەموو توانای خۆیان بەکار بهێنن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و کوردستان بەگشتی ئەم هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ئاسمانی کوردستان تەنها مەترسی بۆ گیانی هاوڵاتیان و ئاسایشی خاکی کوردستان نییە؛ بەڵکو کردەوەیەکی تیرۆریستی و نامرۆڤایەتییە کە ئامانجی تێکدانی ئاشتی، ئارامی و سەقامگیری کوردستانە بۆیەئەم هیرشانە بە تاوانی پێشێلکاریی یاسا بنەماییەکانی مافی مرۆڤ دەزانین.
فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سویدهەردەم بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی هەموو کەناڵە مەدەنی، یاسایی و دیپلۆماسییەکان بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتیی گەلی کورد بۆ ناوەندە نێودەوڵەتییەکان وهەمیشە هەوڵ دەدات بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارە ساتە دڵتەزێنانە..
نەمری بۆ شەهیدان
ئاشتی و ئارامی بۆ کوردستا
فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی سوید
١٨ی تەممووزی ٢٠٢٦







