کۆڕەوە ملیۆنیەکەی باشووری کوردستان
کۆڕەوە ملیۆنیەکەی باشووری کوردستان
دوای ئازادکردنی کەرکووک لە 1991-03-21 ، ڕژێمی فاشیستی بەغدا بەبەرچاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی شاری كەركووكی داگیركرد و خەڵكەكەی کۆمەڵکوژ و دەربەدەركرد . بێدەنگی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئاست ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەرە ، گڵۆپێکی سەوز بوو بۆ ڕژێمی بەغدا کە هێز دژ بە خەڵکی کوردستان بەکار بهێنێ ، لە 31 ی ئادار و 1ی نیسانی 1991 كۆڕەوی ملیۆنی گەلی كوردستان بەرەو ئێران و توركیا دەستی پێکرد . ئەو کارەساتە ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند ، هەر لەو ڕوانگەیەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەڕۆژی 5/نیسان/1991 بڕیاری 688 ی دەركرد و نـــاوچەیــەكی ئارامی بــۆ هــەرێمی كوردســـتان دیــاری كرد کــە بە هێڵی پانـــی 36 ناسرابوو .
ئەگەرچی زۆرینەی زۆری خەڵكی كوردستان شارەکانیان بەجێهێشت و ڕووبەڕووی ژیانێکی پڕئازار و مەینەتی بوونەوە ، بەڵام کۆڕەوەکـــە پـــەیامێك بوو بۆ ڕژێمی ئەوكــــاتەی بەغدا و کۆمەڵگــای نێودەوڵــەتــی و نەتەوەیەكگرتووەكان كە چیتر میللەتی كورد ژیانی ژێردەستی و كۆیلەتی پێ قبووڵ ناکرێ .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید