فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە سوید هێرشی ئێران شەرمەزار دەکات
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید بەتوندی ئەو هێرشە تیرۆرستیەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر هەولێری پایتەخت ڕیسوا و شەرمەزار دەکات کە لەئاکامدا ژمارەیەک لەخەڵکی سڤیل شەهید و بریندار بوون .
دوژمنان و ناحەزانی کورد چاویان بەو پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستان هەڵنایە بەتایبەتی هەولێری پایتەخت کە بۆتە مەڵبەندێکی بازرگانی و دیپلۆماسی ، ڕەوشی ئێستای کوردستان ، یەکڕیزی و یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی پارت و لایەنە سیاسیەکانمان لێدەخوازێ ، چونکە تەنیا یەکڕیزی ماڵی کورد زامنی پاراستن و مانەوەی ئەو قەوارە یاسایی و سیاسیەیە کە بەخوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزی گەلەکەمان هاتۆتە بەرهەم
ئێمە وەک فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان پرسە و سەرەخۆشی لەخۆمان و گەلەکەمان و خانەوادەی شەهیدانی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکەین و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین .
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردستا
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید
2024-01-16