یادەوەریەکان

پیرۆزبێت 78 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان

پێشەوا قازی محمەد لە 1946-01-22 کۆماری کوردستانی لەمەیدانی چوارچرا ڕاگەیاند و ئاڵای کوردستانیشی هەڵکرد ، ئەگەرچی تەمەنی ئەو کۆمارە تەنیا 11 مانگ بوو بەڵام لەو ماوە کورتەدا مهاباد بوو بە مەڵبەندی هزری نەتەوەیی و ڕۆشنبیری  و توانرا دامودەزگاکان بنیات بنرێ و بنەماکانی بەدەوڵەتبوونیش دابمەزرێ کە هەموو کورد شانازی پێوە دەکات و ساڵانەش یادی دەکرێتەوە .

بێگومان ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی و  بارزانیەکان ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان لەپاراستنی کۆماری کوردستاندا هەبوو ، هەر لەو ڕوانگەیەشەوە بوو کە پێشەوا قازی محمەد ئاڵای کوردستانی بە ژەنەراڵ بارزانی سپارد .

ئەمڕۆ کوردستان بە هەلومەرجێکی زۆر دژواردا تێدەپەڕێ ، کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لەوەی کەڕۆژانە کوردێک لەڕۆژهەڵاتی کورستان بەبیانووی جۆراوجۆر لەسێدارە دەدات ، ئەوە لەهەمان کاتیشدا بەئامانجی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری باشووری کوردستان کاری تێکدەرانە بەئەنجام دەدات ، دواکاری تیرۆرستی کۆماری ئیسلامی مووشەکبارانەکەی هەولێری پایتەخت بوو کە لە  2024-01-16 بەبیانووی بێ بنەما خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج ، لەلایەکی تریشەوە تورکیا بەبیانووی بوونی پەکەکە گوندەکانی باشووری کوردستان بۆمب باران دەکات ، لەئاکامیشدا تەنیا خەڵکی سڤیلی شەهید و بریندار دەبن .

هیوادارین ئەو ڕۆژە پیرۆزە هەوێنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و یەکدەنگی پارت و لایەنە کوردستانیەکان بێت ، چونکە یەکڕیزی نێو ماڵی کورد زامنی سەرکەوتنەکانمانە .

نەمری بۆ شەهیدانی کوردستا

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.