پڕۆژەکان

پیرۆزبێت ساڵیادی ڕزگارکردنی کۆبانێ لەدەست تیرۆرستانی داعش

بەهەستکردن  بەبەرپرسیاریەتی نیشتیمانی و لەڕوانگەی هزری نەتەوەییەوە, پێشمەرگەکانی کوردستان لەبەروا

2014-10-28 گەیشتنە کۆبانێ کە ئەوکات لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە زۆربەی شارەکە داگیرکرابو،

لە 2015 01-26 پێشمەرگەکانی کوردستان و بەهاوکاری شەڕڤانان توانیان کۆبانێ ڕزگار بکەن .فیدراسیۆنی  كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید ساڵیادی ڕزگارکردنی شاری کۆبانی لە ڕۆژئاوای کوردستان پیرۆز دەکات و هاوکاری و پشتگیری و دەستخۆشی لە هێزەکانی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەكات کە شانبەشانی شەڕڤانانی ڕۆژئاوای کوردستان توانرا کۆبانێ لەدەست تیرۆرستانی داعش ڕزگاربکرێ .

خوازیارین هێزە نیشتیمانیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان پابەندی ڕێککەوتنەكانی هەولێر و دهۆک بن ، چونکە یەکگرتن هەوێنی سەرکەوتنەکانە .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید

 

 

Comments are closed.