یادەوەریەکان

لەیادی 37 مین ساڵیادی کۆچی دوایی نەمر ئیدریس بارزانی

خەبات و تێکۆشانی نەمر ئیدریس بارزانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەرز و پیرۆز ڕادەگرین . ئیدریس بارزانی ئەندازیاری بەرەی کوردستانی بوو کە ڕاپەڕینی تێدا بەرپابوو و پەرلەمان و حکوومەتی کوردستانیشی لێکەوتەوە ، بەڕێزیان هەمیشە لەخەمی تەبایی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد بوو ، چونکە دەیزانی یەکگرتن هەوێنی سەرکەوتنەکانە ، مخابن لەبەرواری 1987-01-31 دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت و ماڵئاوایی لێکردین ، هەر خەبات و قوربانی ئەو شەهیدە نەمرانە بوو کەئەمڕۆی کوردستانیان درووستکرد ، بەبرەودان بەو ڕێبازەیان ئایندەیەکی گەش و ڕووناک بۆ کوردستان مسۆگەر دەبێت .

نەمری و سەربەرزی بۆ ئیدریس بارزانی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.