پەیامەکانی

پیرۆزبایی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

پیرۆزبایی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید ، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان ، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئەندامان و بەتایبەتیش بەڕێز بافل تالەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات ، هیوادارین یەکڕیزی ماڵی کورد و یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی پارت و لایەنە کوردستانیەکان خاڵێکی گرنگی لەبەرچاوگرتنی کۆنگرەتان بووبێت ، چونکە تاکە میکانیزمە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و هۆکارێکیشە بۆ پاراستن و پێشکەوتن و سەقامگیری ئەو قەوارە سیاسیەی کە بەخوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزی گەلەکەمان هاتۆتە بەرهەم .

دووبارە پیرۆزە و هەر سەرفراز و سەرکەوتوو بن بۆ خزمەت کردن بەگەل و نیشتیمان .

 

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.