پیرۆزبێت 125 مین ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردی
پیرۆزبێت 125 مین ساڵوەگەڕی ڕۆژنامەگەری کوردی
لەساڵی 1896 دا و لەپێناو مافە ڕەواکانی گەلی کورد و ناساندنی دۆزەکەیان بەدونیا و بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی عوسمانیەکان و وشیارکردنەوەی ڕۆڵەکانی گەلەکەی ، میر میقداد مەدحەت بەدرخان لە ( 22 ی نیسانی 1898 ) دا و بۆ یەکەمین جار لەمێژووی کوردا ڕۆژنامەیەک بەناوی ( ڕۆژنامەی کوردستان ) لە وڵاتی میسر بڵاو دەکاتەوە ، ئەو ڕۆژنامەیە تاوەکو 1902-04-04 بەردەوامی هەبوو و 31 ژمارەشی لێ دەرچوو ، عوسمانیەکان ئەو ڕۆژنامەیەیان بە دوژمنی سەرسەختی خۆیان دەزانی ، هەر لەو ڕوانگەیەوە بەهەموو شێوەیەک هەوڵی وەستاندنی ئەو ڕۆژنامەیەیان دەدا ، لەبەرامبەریشدا بەدرخانیەکان بۆ بەردەوامی ڕۆژنامەکە و سەلامەتی خۆیان ، ڕۆژنامەی کوردستانیان لەچەندین کات و شوێنی جیاوازدا بڵاوکردۆتەوە .
پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕێکەوتی 2021-04-21 بریاریدا کە 22 ی نیسانی هەر ساڵێک بکرێ بەڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی .