كۆمەڵكوژی دەرسیم لە یاد ناچێت
كۆمەڵكوژی دەرسیم لە یاد ناچێت
لە 4ی ئایاری 1937دا کۆمەڵکوژی دەرسیم لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە ئەنجومەنی تورکیا بەڕێوەچوو، کە ئەمڕۆ85ساڵ بەسەرکۆمەڵکوژی دەرسیم تێدەپەڕێ .
بەپێی لێدوانی فەرمی 16 هەزار کەس ، بەپێی لێدوانی خەڵکی دەرسیم و 70 هەزار کەس کە زۆربەیان بەساڵاچوو و ژن و منداڵ بوون كەلە گوند و ئەشکەوت و ڕووبار، بە گوللەبارانکردن و سوتاندن و بەکارهێنانی گازی کیمیایی کوژران .
کۆمەڵکوژی دەرسیم یەکێکە لە کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی کۆماری تورکیا و كە زامێكی سەخت بوو لە جەستەی كورددا .
هەرچەندە 85 ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام تراژیدیایەكەو هەرگیزلە یادناچێت .
دەزانرێ کە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی چاوی بڕیبووە دەرسیم . خەڵکی دەرسیم هەمو کوردی عەلەوین و سروشتەكەشی پڕە لە شاخی بەرزو دۆڵ و ئەشکەوت .
ئەوان پەیوەندیەکی ئەوتۆیان لەگەڵ دەوڵەتدا نەبوو و وەک خۆبەڕێوەبەری ژیاون ، ئە وە زۆر بێزارکەر بوو بۆ عوسمانیەکان . دەرسیم وەكو برینێكی شێرپەنجە وەسف دەکرا و دەیانووت: “دەبێت لە بنا ببڕدرێت”
بۆیە پیلانی کۆمەڵکوژی دەرسیم لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا دەستی پێکرد.
پاش دامەزراندنی کۆماری تورکیا سیاسەتی عوسمانی لەسەر دەرسیم بەردەوام بوو
ژنەكان وەک خزمەتکار دەبردرانە ماڵە سەربازییەکان و کوڕەکانیش وەک ئامرازێک بۆ سیاسەتی ئاسیمیلکردن دەبران بۆ قوتابخانەی تایبەتی دەوڵەت .
سەید ڕەزای نەمر لە 15ی تشرینی دووەمی 1937 لەسێدارەدرا و یەکێکە لەو کوردانەی کە نازانرێت لە کوێ نێژراوە . دەوڵەتی تورک وەک دەوڵەت دەبێت داوای لێبوردن بکات بەتایبەتی لەدەرسیمییەکان و خەڵکی کوردستان .
دەبێت چارەنووسی سەید ڕەزا ئاشکرا بکرێت ، بێگومان ئەو كۆمەڵكوژییە لە بیر ناچێت .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید سەركۆنەی کۆمەڵکوژی دەرسیم دەکات و شەهیدانی کۆمەڵکوژی دەرسیم و شەهیدی نەمر سەید ڕەزا و هەموو
شەهیدانی کوردستان بەبیردێنێتەوە
2023-05-04
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستان کوردستانیەکان لە سوید