کردنەوەی ئاگری نەورۆز
کاتژمێر شەشی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2024-03-20 فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کورد ئاگری نەورۆزی كردەوە ، دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە بە وتەی بەخێرهاتنی ئامادەبوان لەلایەن پرشنگ تواناوە دەستی پێکرد .
وتاری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید و کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی کوردستانی لە سوید لەلایەن بەڕێز بەرزان کۆچکەیا سەرۆکی فیدراسیۆن خوێندرایەوە . وتاری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن بەڕێز کۆڤان ئامەدی سکرتێری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی خوێندرایەوە .
وتاری سۆسیال دیموکراتی سوید لەلایەن بەڕێز دانێل پەرلەمانتاری سویدی خوێندرایەوە وتاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسوید لەلایەن بەڕێز سەلام کوردە سەرۆکی ناوەند خوێنداریەوە .دوایی هەموو بەگڕوتێنێکی بەهێزەوە بەدەوری ئاگرەکە کۆبوونەوە و بەشایی و بەهەڵپەرکێ و گۆرانی و مۆسیکی دیجەی کوردۆ ڕیزیان بەست و تادرەنگانێک بەردەوامی کێشا .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید