یادەوەریەکان

لەیادی شەش ساڵەی داگیرکردنی عەفرین

تورکیا و هاوپەیمانە جیهادیەکانی لە 2018-03-18 بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە شاری عەفرینی داگیرکرد ، مەبەستیانە دیموگرافیای ئەو ناوچەیە بگۆڕن و دەستیانکردوە بە گۆڕینی ناوی شەقامەکان و دژایەتیکردنی زمانی کوردی و هێنانی عەرەبی هاوردە کە تائێستا چەندین تاوانی نامرۆڤانەیان  بەرامبەر بە خەڵکی ئەو شارە بەئەنجام داوە ، لە کوشتن و ڕفاندن و زیندانیکردن و ئەشکەنجەدان کە لەئاکامدا ژمارەیەکی زۆر شارەکەیان جێهێشتوە و ئاوارە و دەربەدەر بوونە و عەرەبی هاوردە جێگایانی گرتۆتەوە .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید زۆر بەتوندی ئەو تاوانە ڕیسواو و شەرمەزار دەکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە هەڵوێستیان بەرامبەر بەو پێشێلکاریانە  هەبێت و  و سەرکۆنەی ئەو تاوانە بکەن ، پێویستە ئاشتی و ڕێزگرتن لەمافەکانی مرۆڤ یەکێک بن لە چارەسەر بۆ گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری و دادپەروەری لەناوچەکەدا .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.