لەیادی 76 ساڵەی لە سێدارەدانی پێشەواقازی محمەد
لەیادی 76 ساڵەی لە سێدارەدانی پێشەواقازی محمەد
ئەمڕۆ 74 ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی پێشەوای نەمر قازی محەمەد تێدەپەڕێ ، کە لە 1947-03-31 و لەمەیدانی چوارچرای مهابادی پایتەختی ئەوکاتەی کۆماری کوردستان ، ئەو جێگایەی کە کۆماری کوردستانی تێدا ڕاگەیاند و ئاڵای کوردستانی تێدا بەرزکردەو
قازی محەممەد لە ساڵی 1900 لە شاری مەهاباد و لە بنەماڵەیەكی ئاینی و نیشتیمانپەروەر و ڕۆشنبیر لەدایك بووە ، لەساڵی 1941 دەبێتە ئەندامی كۆمەڵەی ژیانەوەی كورد ( ژ.ك ) و دواتریش حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران
دادەمەزرێت و هەرخۆشی دەبێت بە سکرتێری ئەو حیزبە .
لە ساڵی 1946 قازی محەمەد لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد ئاڵای كوردستان هەڵدەکات و كۆماری کوردستان ڕادەگەیەنێت . بەڵام مخابن هێندەی نەخایاند و لە 1946-12-16 کۆمار دەڕووخێ و کۆتایی پێدێت ، پێشەوا لەکاتی ماڵئاوایی کردنیدا لەگەڵ ژەنەراڵ
مستەفا بارزانیدا ، ئاڵای کوردستانی بەئەمانەت پێدەسپێرێ کە ئێستا لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان بەرز و پیرۆز ڕاگیراوە .
قازی محمەد لە ڕۆژی 31 ی مانگی ئاداری 1947 لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد ، ئـەو شوێنەی کە کۆماری تێدا ڕاگەیاندبوو ، لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێیانی لە سێدارە درا .
ئەگەرچی تەمەنی ئەو کۆمارە لەساڵێک کەمتر بوو ، بەڵام کۆماری کوردستان بوو
بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان و کوردستانیانیش هەمیشە شانازی پێوە دەکەن
سەروەری بۆ پێشەوای نەمر و سەربەرزیش بۆ کۆماری کوردستان
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان / سوید