بڵاوکردنەوەی چاپەمەنی

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان

ڕیفراندۆم پرۆسەیەكی‌ سیاسی و یاساییە بۆ وەرگرتنی‌ ڕای‌ گەل سەبارەت بە بریاردان لەمافی چارەی خۆنووسین ، هەر لەسەر ئەم بنەمایەیش  نەتەوە یەكگرتوەكان ‌و بریاری ژمارە 1514 ی كۆمەڵەی گشتی تایبەت بە جاڕنامەی بەخشینی سەربەخۆیی بۆ گەلانی ژێردەستەدەرکرد .

هەر لەبەر ڕۆشنایی ئەمانە و لە ڕوانگەی هزری نەتەوەییەوە و وەک مافێکی ڕەوا و یاسایی ، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە 2017/6/8 بیرۆکەی ڕیفراندۆمی لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ پارتە سیاسیەکانی کوردستانی تاوتوێکرد و لە 2017/9/25 ڕیفراندۆم کرا و لە 92,7 % ی خەڵکی کوردستان دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دا ، ئەگەر 16 ی ئۆکتۆبەری 2017  نەبوایە ، ئێستا باشووری کوردستان لەئەنجامی ڕیفراندۆم نزیک دەبۆوە و ئەو ڕەوشە نالەبارەی ئەمڕۆش بەسەر هەرێمی کوردستاندا دانەدەهات ، کە لەئاکامدا زیاتر لە سەدا 50 ی خاکی کوردستان کەوتە ژێر دەسەڵاتی سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی ، هەر ئەمەش وای لە دوژمنان و نەیارانی گەلەکەمان کرد ، کە هەوڵی داگیرکردنی کوردستان بدەن . بەڵام پێشمەرگە نەبەردەکانی کوردستان لە بەرگریەکی قارەمانانەی داستانی پردێ و سحێلادا ، توانیان پیلانی دوژمنان  بۆ لەناوبردنی هەرێمی کوردستان تێک بشکێنن و کوردستان بە سەربەرزی بهێڵنەوە .

هەموو ئەو سیاسەتە دوژمنکاریانە ناتوانن دەنگی لەسەدا 92,7 ی خەڵکی کوردستان کپ بکەن و دایبمرکێنن ، چونکە ڕیفراندۆم وەک بناغەیەکی بەهێز و تۆکمە لەسەر بنچینەی هزری نەتەوەیی و خۆڕاگری و باوەڕبەخۆبوونی دەنگی گەل هەڵچێنراوە .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.