فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید پیرۆزبایی نەورۆزتان لێدەکات
بەڕێزان ، ئەندامان وهەموو کوردان لە جیهاندا..پیرۆزبایی نەورۆزتان لێئەکەین ، ئێمە ئەمڕۆ بەشایی و هەڵپەرکێ نەورۆز پیرۆز دەکەین و پێشوازیش لە سەری ساڵی نوێ 2724دەکەین ، کورد خەباتێکی زۆری لەپێناو بەدەستهێنانی مافەکانیدا کردوە و نەورۆزیش هێمای یەکگرتن وبەردەوامیە بەو خەبات و تێکۆشانە .
نەورۆز ڕۆژی سەرکەوتنی کاوەی ئاسنگەرە بەسەر ئەژدەهاکی خوێنمژ و ڕزگارکردنی گەلەکەیەتی لەدەست زۆرداری و چەوسانەوە ، کورد ئەمڕۆ لەژێر دەستی چوار وڵاتی داگیرکەر دەچەوسێندرێتەوە( تورکیا ، ئێران ، عێراق وسوریا ) وە بەتاوانی کوردبوونیانەوە زیندانی دەکرێن و لەسێداە دەدرێن ، ئەمڕۆ پێویستیمان بە کاوەیەکی مۆدێرن هەیە تاوەکو بتوانێ گەلی کورد لەو ژێردەستیە ڕزگار بکات .
سوپاس بۆ هەموو ئەندامانی فیدراسیۆن کە زۆر دڵسۆزانە پشتگیریمان دەکەن و ئەمەش هاندەرێکە بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بکەین و شانازیش بەو هەموو دڵسۆزی و پشتگیریانەش دەکەم ، هیوادارین هەموو بەیەکەوە و بەهەستێکی کوردانە و نەتەوەییانە لەخزمەتی گەل و نیشتیمانی خۆمان بین .
دووبارە نەورۆز پیرۆزبێت و ساڵی نوێشتان هەردەم ساڵی خۆشی و شادی بێت .
لەگەڵ ڕێزماندا
بەرزان کۆچکەیا
سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید