یادەوەریەکان

لە 77هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی پێشەوای نەمر قازی محەمەددا بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە

لە 77هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی پێشەوای نەمر قازی محەمەددا بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە .
وەک دەزانن مانگی ئادار بۆ ئێمەی کورد مانگێکی زۆر گرنگە
چونكە خۆشی وناخۆشییەكانی گەلی كورد كەوتۆتە ئەو مانگەوە .
وەک نەورۆز و كیمیابارانی هەڵەبجە و ساڵیادی لەسێدارەدانی پێشەوای نەمر قازی محەمەد .
لە 31.03.1947 پێشەوای نەمر قازی محەمەد لە لایەن ڕژێمی دڕندەی ئێرانەوە لە سێدارە درا . دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، قازی محەمەد لە دڵی گەلی کورددایە و هەرگیز لە بیر ناچێتەوە .
جێگای ئاماژەپێكردنە، زۆر لە سەركردەكانی ئێمە وەک قازی محەمەد و سەرۆک مستەفا بارزانی ، شێخ مەحمود بەرزنجی ، شێخ سەعید ، سەید ڕەزا ، دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو ، دکتۆر سەید شەرەفکەندی ، سەید کوردی (نورسی) ، لەو پێناوەدا گیانی خۆیان بەخت كرد . بەهەزاران پێشمەرگەش لە سەنگەرەكانی بەرگری دا خۆیان كردە قوربانی گەل و نیشتیمان .
لە یادی77 ساڵەی شەهیدبوونی پێشەوای نەمر قازی محەمەد، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید ئەو یادە بەرزوپیرۆز ڕادەگرێت وسەری ڕێزو نەوازش بۆ شەهیدانی كوردو كوردستان دادەنەوێنێت .
30.03.2024
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.