لە ستۆکهۆڵم هەزاران کورد لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران ڕێپێوانیان کرد
ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 15.10.2022
ناوەندی هاوکاری حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید و کۆمیتەی هاوكاری هێزە
سیاسییەکانی کوردستان لە سوید و ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخەری ڕێپێوان و گردبونەوەکە بوون.
بەهەزاران بەشداربووی کورد بەیەك دەنگ داوای ئازادیان بۆ خەڵکی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێران لەدژی ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران کرد . بەیەک دەنگ بەڵێن و پەیمانی پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپێشاندەرانی ئازاد دووپاتکردەوە .
لە ڕێوڕەسمەکەدا بەناوی هەموو ڕێکخستنەكانی سیاسی و دیموکراتی چەند ووتارێكیان پێشكەش کرد، هەروەها پارتە سویدییەکان وەک پارتی سۆسیال دیموكرات پارتی لیبیرال ، پارتی ژینگە و ئەندامانی پەرلەمانی سوید لاوین ڕێدار و قادر کاسێرگە و سەرکان کۆسە پشتگیریان لەو چالاكی و خۆپیشاندانە کرد .
ئەم جۆرە چالاکییە تا ڕووخانی ڕژێمی خوێناوی ئێران هەر بەردەوام دەبێت