هەواڵی چالاکییەکان

لە ستۆکهۆڵم هەزاران کورد لە دژی ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران ڕێپێوانیان کرد

ڕۆژی شەممە ڕێكەوتی 15.10.2022

ناوەندی هاوکاری حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید و کۆمیتەی هاوكاری  هێزە

سیاسییەکانی کوردستان لە سوید و ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکخەری  ڕێپێوان و گردبونەوەکە بوون.

بەهەزاران بەشداربووی کورد بەیەك دەنگ داوای ئازادیان بۆ خەڵکی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێران لەدژی ڕژێمی دیکتاتۆری ئێران کرد . بەیەک دەنگ بەڵێن و پەیمانی پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپێشاندەرانی ئازاد دووپاتکردەوە .

لە ڕێوڕەسمەکەدا بەناوی هەموو ڕێکخستنەكانی سیاسی و دیموکراتی چەند ووتارێكیان پێشكەش کرد، هەروەها پارتە سویدییەکان وەک پارتی سۆسیال دیموكرات پارتی لیبیرال ، پارتی  ژینگە و ئەندامانی پەرلەمانی سوید لاوین ڕێدار و قادر کاسێرگە و سەرکان کۆسە پشتگیریان لەو چالاكی و خۆپیشاندانە کرد .

ئەم جۆرە چالاکییە تا ڕووخانی ڕژێمی خوێناوی ئێران هەر  بەردەوام دەبێت

Comments are closed.