Kurdiska Riksförbundet
فیدراسیونی کومه له کوردستانییه کان له سويد

Federasyona Komeleyên
Kurdistanê Li Swêd

Search
Close this search box.

پەیامەکانی FKKS

پەیامەکانی

پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی زمانی دا

ڕۆژی 21 ی مانگی شوباتی هەر ساڵێک ڕۆژی جیهانی زمانی دایکە کە گەلانی جیهان بەچالاکی جۆراو و جۆر پێشوازی لێدەکەن و ئەو ڕۆژە بەرز و پیرۆز ڕادەگرن  ، لەجیهاندا شەش هەزار زمان هەیە و زوربەیان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە  ، بۆیە تەنیا قسە بە 100 زمان دەکرێ و زمانی کوردیش لەڕیزبەندی 59 یەمین زمانی جیهاندای .   

زیاتر بخوێنەوە »
پەیامەکانی

پیرۆزبایی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

پیرۆزبایی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید ، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان ، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئەندامان و بەتایبەتیش بەڕێز بافل تالەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات ، هیوادارین یەکڕیزی ماڵی کورد و یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی پارت و لایەنە کوردستانیەکان خاڵێکی گرنگی لەبەرچاوگرتنی کۆنگرەتان بووبێت ، چونکە تاکە میکانیزمە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و هۆکارێکیشە بۆ پاراستن و پێشکەوتن و سەقامگیری ئەو قەوارە سیاسیەی کە بەخوێنی هەزاران شەهیدی سەربەرزی گەلەکەمان هاتۆتە بەرهەم . دووبارە پیرۆزە و هەر سەرفراز و سەرکەوتوو بن بۆ خزمەت کردن بەگەل و نیشتیمان .   فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

زیاتر بخوێنەوە »
پەیامەکانی

داخوویانی

فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانیەكان لە سوید بە توندی سەركۆنەی هێرشەکانی هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکات بۆ سەر خۆپیشاندەرانی کورد لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان ، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار کەسی بێتاوان و ژمارەیەك برینداریشی لێكەوتەوە   

زیاتر بخوێنەوە »
پەیامەکانی

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە 7 نیسان 2023 ، ڕیسوا و شەرمەزار دەكات ،وە داوا لە تورکیا دەکات خۆی بەدووربگرێت لە توندوتیژی و لە جیاتی ئەوە کار بۆ چارەسەرێکی دیپلۆماسی بکات بۆ كێشەو ناکۆکییەکان.

زیاتر بخوێنەوە »
پەیامەکانی

کۆچی بەزۆرەملێی فەیلیەکان

کوردانی فەیلی بەشێکی هەرەگرنگی نەتەوەی کوردن و هەمیشە بەدووهۆکار چەوسێنراونەتەوە ، یەکەمیان لەبەر ئەوەی کە کوردن و ڕۆڵی گرنگیان لەنێو بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا هەبوە ، دووەمیشیان لەبەر ئەوەی شیعە بوون و بە ئێرانی هەژمار کراون .

زیاتر بخوێنەوە »