پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی زمانی دایک
ڕێکخراوی یۆنسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1999 دا ڕۆژی 21 ی شوباتی ھەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیھانی زمانی دایک ناساند ، ئەو ڕۆژە وەک بیرھێنانەوەیەک بۆ قوربانیانی بەنگلادیش بە ڕۆژی زمانی دایک دیاری‌کرا.
زمان ناسنامه‌ی هەر نه‌ته‌وه‌یەکە . هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک زمانه‌که‌ی لێبسەنرێتەوە له‌نێو دەچێت و دەفەوتێت . نەتەوەیەک ئەگەر خاوەن وڵاتێکی سەربەخۆش نەبێت ، بەڵام توانیبێتی زمانه‌که‌ی خۆی بپارێزێت ئەوە هه‌رگیز لەناوناچێت. پێشێلکردنی مافه زمانیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر یان ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر، ده‌بێته هۆی ناکۆکی و شه‌ڕ له نێوانیاندا و
ڕێزنان له مافه زمانییه‌کانیش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وه جۆربه‌جۆره‌کان ته‌با و ده‌ست له‌نێو ده‌ستی یه‌کتر، پێکه‌وه بۆ پێشچوونی مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو بنێن . لە تورکیا و لەسەردەمی که‌مالی ئاتاتورک زمانی کوردی لەوێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه کرا ، ئێستاشی لەگەڵدابێت ئەو سیاسەتە لەلایەن ڕەگەزپەرستەکانی تورک پیادە دەکرێ ، کورد وەک نەتەوەیەک کە ڕێژەی دانیشتوانیان 1 / 3 دانیشتوانی تورکیایە . بەڵام تائێستا کوردانی باکوور لە هەموو مافە نەتەوەییەکانی بێبەش کراون .
له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و لەوڵاتی ئێرانیش هەرچەندە لەدەستورەکەیاندا ئاماژە بەوە کراوە کەهەموونەتەوەکان دەتوانن لەڕاگەیاندندا زمانی خۆیان بەکاربهێنن بەڵام زمانی کوردی زمانی خوێندن ونوسین نیە ، ئەوەتا تازە بەتازە لەسەر گوتنەوەی زمانی کوردی وفێرکردنی مناڵان بەزمانی دایکیان سزای بەندکردنی مامۆستا دەدرێت .
لەعێراقیش لەگەڵ ئەوەی زمانی کوردی زمانی فەرمیە و لەدەستوردا جێگیرکراوە ، بەڵام لەو چەندساڵەی دواییدا کاردەکرێت بۆپەراوێزخستنی زمانی کوردی .
لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەگەرچی بارودۆخێکی نائاسایی هەیە ، بەڵام هێشتا بوونی کورد و زمانەکەیان بە فەرمی لەلایەن ڕژێمی سوریاوە قبوڵ نەکراوە .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید پشتیوانی لە هەموو هەوڵ و کۆششێک دەکات بۆ زمانی کوردی و کەمپینێکیشی بۆ زمانی کوردی دەستپێکردووە