هەواڵ

لە پەرلەمانی سوید یادی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەیان كردەوە

 

لە پەرلەمانی سوید یادی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەیان كردەوە

لە كاتژمێر 13:00 تۆڕی سویدی كوردی لە پەرلەمانی سوید و فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان و كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكانی كوردستانی و كۆنفیدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ، یادی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەیان كردەوە كە تێیدا ووتاری ئەم لایەنانە خوێندرانەوە ،

ووتاری تۆڕی سویدی كوردی ، ووتاری نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەڕێز شۆڕش قادر ڕەحیم ، ووتاری فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید و كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكانی كوردستانی لەلایەن بەڕێز بەرزان كۆچكەیا سەرۆكی فیدراسیۆن ، ووتاری سەرۆكی كۆنفیدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن بەڕێز ئیسماعیل کامیل .

گۆرانییەكی هێمن لەلایەن هونەرمەند دەروون كە خۆی یەكێكە لە بەركەوتووانی كیمیابارانی هەڵەبجە ، هەروەها هونەرمەند ئارتان تۆركان بە ژەنینی شمشاڵ بەشداری كرد . هەرلەهەمان ڕۆژدا كاتژمێر 18:00 فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان و كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكانی كوردستانی یادی 35 ساڵەی كیمیابارانی هەڵەبجەیان لە لۆكاڵی ABF

لە ستۆكهۆڵم كردەوە ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان ،تۆڕی سویدی كوردی لە پەرلەمانی سوید ، نوێنەرانی پارتە سویدی وكوردستانیەكان لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو لە ڕەوەندی كورد ئامادەبوون و ئەوووتارانەخوێندرانەوە ،

ووتاری فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان و كۆمیتەی هاوكاری هێزە سیاسییەكانی كوردستانی ، نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، سۆسیال دیموکراتی سوید ، پارتی چەپی سوید ، پارتی ژینگەی سوید ، پارتی لیبراڵی سویدی و كۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی .

شایانی باسە هونەرمەندان دەروون بەگۆرانی و ئارتان توركان بەشمشاڵ ، پرشنگ توانا بە هۆنراوەیەك بەشداریان تێداكرد . یادەكە لەلایەن پرشنگ توانا وكوردۆ بەكسی بەڕێوە چوو

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.