جینۆسایدی ئێزیدیەکان 2014-08-03
جینۆسایدی ئێزیدیەکان 2014-08-03
کۆمەڵکوژی داعش لە دژی کوردانی ئێزیدی لە ساڵی 2014 یەکێک بوو لە دڕندانەترین و بێ بەزەییترین کۆمەڵکوژیەکانی سەردەمی نوێ .لە ماوەی ئەو ڕووداوەدا داعش بە شێوەیەکی سیستەماتیکی پاکتاوی ڕەگەزی و توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژیە کوردانی ئێزیدی لەكوردستان ئەنجام دا.
گرنگە تێبگەین کە ئەم کۆمەڵکوژیە ڕەگێکی قووڵی لە ئایدۆلۆژیای توندڕەوی داعشدا هەبووە . کە لەئاکامدا هەزاران پیاو و ژن و منداڵی ئێزیدی بوونە قوربانی لە ڕفاندن و کۆیلایەتی سێکسی، ئەشکەنجە و کوشتنی بەکۆمەڵ .
ئەرکی ئێمەیە نەک تەنها تاوانبارەکان ئیدانە بکەین ، بەڵکو دەبێ کار بکەین بۆ دابینکردنی پشتیوانی و دادپەروەری بۆ ڕزگاربووان . ئێمە دڵنیابین لەوەی کە تاوانباران ڕەوانەی دادگا دەکرێن و قوربانیەکان و ڕزگاربووان ئەو یارمەتی و قەرەبووکردنەوەیە وەردەگرن کە شایەنی ئەوەن .
كوردانی ئێزیدی بە تاقیکردنەوەیەکی گەورەدا تێپەڕیوون و هێز و خۆڕاگرییەکی بێوێنەیان نیشانداوە . هەر لەبەر ئەوەشە نابێت هەرگیز ئەوە لەبیر بکەین کە لە ساڵی 2014 ڕوویدا و نابێت ڕێگەش بدەین ئەو جۆرە كارە دڕندانەیە دووبارە ببنەوە ، دەشبێ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بکات بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی . .
درودو سڵاو بۆ گیانی پاكیان.
بەرزان کۆچکایا
سەرۆكی فیدراسیۆنی كۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید