شەهیدانی 1ی شوبات
شەهیدانی 1ی شوبات
لە 1ی شوباتی 2004 لە ڕۆژی جەژنی قورباندا لە هەولێری پایتەخت 101 کەس لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆرستی بۆ سەر بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان شەهید كران .لەو
هێرشە خۆکوژیەدا ژمارەیەك لە كادرو پێشمەرگە وخەڵكی سیڤیل بوونە قوربانی .هێرشەکە لەلایەن ئەندامانی ئەلقاعیدەوە ڕێکخرابوو ، مەبەستیان بوو ئارامی هەرێمی کوردستان بشڵەژێنن و دەستکەوتەکانیش لەبارببەن .
بەڵام ئیرادەی بەرگریکردن و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگە دوای چەند ساڵێک لەشەڕی دژ بەڕێکخراوی تیرۆریستی ئەفسانەیی لەناوبرد و گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی تێکشکاند . وە ئەمڕۆ بەشانازییەوە لە ئاستی جیهانیدا باسی لێدەكرێت .
هیوادارین یادی 1ی شوبات ببێتە مایەی تەبایی و یەکڕیزی نێوماڵی کورد ، چونکە یەکگرتن سەرچاوەی سەرکەوتنە .فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستان کوردستانیەکان لە سوید لە یادی 20 ساڵەی کۆمەڵکوژی شوباتدا بەتوندی ئیدانەی هێزە تیرۆریستییەکانی داعش و هاوپەیمانەکانی دەکات و بە ڕێزەوە یادی شەهیدانی 1ی شوبات دەکاتەوە .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید