ڕاگەیندراوەکان

پیرۆزبێت یەکی ئایار

2024-05-01 جەژنی کرێکارانە ، کرێکاران ئەمڕۆژە وەک جەژن لەلایەک و لەلایەکی تریشەوە وەک سیمبۆلی تێکۆشان پیرۆز دەکەن . لە یەکی ئایاردا کرێکاران کۆبوونەوەی جەماوەری و ڕێپێوان بۆ مافە دیموکراتیەکانیان ئەنجام دەدەن .

سەرەتای ئەوڕۆژە بۆ سەدەی نۆزدەهەم دەگەڕێتەوە کاتێک کرێکارانی ویلایەتی شیکاگۆی ئەمەریکا لەساڵی 1886 داوای کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کاریان کرد بۆ هەشت کاتژمێر لەڕۆژێکدا ، دواتر ئەو داوایە لە ویلایەتەکانی کالیفۆرنیا و تۆرنتۆی کەنەدا ڕەنگی دایەوە و هەمان داوایان بەرز کردەوە ، دواتریش نەتەوە یەکگرتوەکان یەکی ئایاری هەرساڵێکیان بە ڕۆژی کرێکاران ناساند .

یەکی ئایار لە زۆر وڵات لە لایەن سەندیکاکانی کرێکاران و پارت و ڕێکخراوی کرێکاران پیرۆز دەکرێت . لە زۆر دەوڵەتی ستەمکاریشدا ڕێپێوانەکانی  1 ی ئایار خوێناوی دەبن .
جێگای شانازیە کە ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان ( باشووری کوردستان )  تەنانەت لە بارودۆخی زۆر سەختیشدا کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش دەتوانن بە شێوەی دیموکراسیانە داوای مافەکانی خۆیان بکەن .
بێگومان لە بارودۆخێکی ئاوادا ، پێویستە کورد لە هەموو کاتێ زیاتر گرنگی بە یەکڕیزی نێو ماڵی خۆی بدات  و کرێکارانیش لەخەبات و تێکۆشان بەردەوام بێت بۆ بەدیهێنای مافە ڕەواکانی خۆیان ،

پیرۆزبێت یەکی ئایار لە کرێکارانی کوردستان بەتایبەتی و کرێکارانی جیهان بە گشتی

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید

 

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.