ڕاگەیندراوەکانهەواڵیادەوەریەکان

شەهیدانی ١ی شوبات   لە 1ی شوباتی 2004

 

شەهیدانی ١ی شوبات   لە 1ی شوباتی 2004، لە  ڕۆژی جەژنی قورباندا، لە هەولێری پایتەخت 101 کەس لە ئەنجامی هێرشێکی خۆكوژی بۆ سەر بارەگای لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان  شەهید كران  .

لەو هێرشە خۆکوژییەدا ژمارەیەك لە كادرو پێشمەرگە وخەڵكی سیڤیل بوونە قوربانی  .  هێرشەکە لەلایەن ئەندامانی ئەلقاعیدەوە ڕێکخرابوو ،گومانی تێدانیە مەبەستی تیرۆریستان لەجەژنی قورباندا کە ڕۆژی ئاشتی و لێبوردەیی و خۆشگوزەرانیە ، ویستیان هەوڵی لاوازکردنی کوردو دەستکەوتی نەتەوەیی و شکاندنی ورەی كوردان بوو  . هیوادارین یادەکانی 1ی شوبات ببێتە هاودەنگی و یەکڕیزی هێزە کوردستانییەکان کە سەروەری کوردستان بەهێز بکات.  فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستان کوردستانیەکان لە سوید لە یادی 19 ساڵەی کۆمەڵکوژی  شوباتدا بەتوندی ئیدانەی هێزە تیرۆریستییەکانی داعش و هاوپەیمانەکانی دەکات و بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی 1ی شوبات دەکاتەوە

01.02.2023

‏‎فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.