لەیادی 45 ساڵەی کۆچی دوایی بارزانی نەمر
ئەمڕۆ 45 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی سەرکردەیەک تێدەپەڕێ کە هەموو ژیانی خۆی لەپێناو سەربەخۆیی کوردستان تەرخان کردبوو ، بەڵێ ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی ڕابەرایەتی چەندین شۆڕشی کردوە کە درێژترین و کاریگەریترینیان شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوە ، بارزانی بەردەوام دژ بە داگیرکەران و ستەمکاران خەباتی کردوە و بەرگری لەمافە ڕەواکانی گەلەکەمان کردوە ، کە لە یازدەی ئازاری 1970 دا ڕژێمی بەغدای ناچارکرد دان بەهەندێ لەمافە ڕەواکانی گەلەکەماندا بنێ ، پێویستە کورد ڕێز لە سەرکردەکانی خۆی بگرێ و بەشانازیەوە یادیان بکاتەوە کە بارزانی نەمر یەکێکە لەوسەرکردە مەزنانەی کە هەموو کورد شانازی پێوە دەکات .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان بەڕێزەوە ئەو یادە مەزنە دەکاتەوە و جەخت لەسەر تەبایی و یەکڕیزی نێو ماڵی کورد دەکاتەوە و ڕێز لەخەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان دەگرێ و سەری ڕێز و نەوازشیش بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان دادەنەوێنێ .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید