یادەوەریەکان

پیرۆزبێت 33 ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستان 2024/3/5 – 1991/3/5

ڕاپەڕین شێوازێکە لەشێوازەکانی خەبات و شۆڕشی ھەر گەل و نەتەوەیەک کە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان و بەدەستھێنانی دەستکەوتەکان و ڕزگارکردنی گەل و وڵات بەئەنجام دەدرێت .
ڕاپەڕین لە 5 ی ئازاری 1991 لە ڕانیەوە کە ناسراوە بە ( دەروازەی ڕاپەڕین ) لە کاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانی بە فەرمی دەستی پێکرد ، لە ھەموولایەکەوە جەماوەر ڕژانە سەر کووچە و کۆڵان و شەقامەکان ، پاشان جەماوەر ھەڵیان کوتایە سەر دامودەزگاکانی حکوومەت ، لەکاتژمێر 3 ی دوای نیوەڕۆ ڕانیە لە ڕژێم پاک کرایەوە ، ھەمان ڕۆژ ناوچەکانی تر ئازاد کران ، 5 ی ئادار لە مێژووی کوردا بە ڕۆژی ڕاپەرین و ڕانیەش بە دەروازەی ڕاپەڕین دادەنرێ .
لە 7 ی ئازاری 1991 دا جەماوەری شاری سلێمانی ڕاپەڕین و ھەر زوو ھەڵیان کوتایە سەر بنکە سەربازیەکان و دامودەزگا حکوومیەکان و شارەکەیان ئازادکرد ، لەشار و شارەۆچکەکانی سەر بە سلێمانیش ڕاپەڕین دەستی پێکرد و ناوچەکانیش ئازاد کران .
لە11ی ئازاری 1991دا جەماوەری شاری ھەولێر لە کاتژمێر 9 ی بەیانی ڕژانە سەر شەقام و کووچە و کۆڵانەکان و هێرشیان کردە سەر دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێم ، تا ئێوارە سەرجەم ئەو بارەگایانە کۆنترۆڵکران و کوژراوێکی زۆریان لێکەوتەوە و زۆریشیان گیران .
لە 14ی ئازاری 1991دا، لەگەڵ هەڵاتنی خۆری بەیانی، جەماوەری دھۆک لە گەڕەکی بەرۆشکی لای سەرەوە سەریان ھەڵدا و شارەکەیان ئازاد کرد .
لە 21 ی ئاداری 1991 لە کەرکووکیش ڕاپەڕین دەستی پێکرد ، بەڵام مخابن هێندەی نەخایاند کە فرۆکە جەنگیەکانی ڕژێم بۆردمانی نێو شارەکەیان کرد و خەڵک و پێشمەرگەش لەترسی کۆمەڵکوژی نێو شارەکە پاشەکشێیان کرد و ئازاد .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید وێڕای پیرۆزبایی کردن لە خەڵکی کوردستان ، داوا لە پارت و لایەنە سیاسیەکانی باشووری کوردستان دەکات ، هەروەکو چۆن بەیەکگرتوویی ڕاپەڕینیان کرد و کوردستانیان ڕزگار کرد ، هەر ئاواش بەیەکگرتوویی ئەو دەستکەوتانە بپارێزن و دەسکەوتی مەزنتریش بەدەست بهێنن .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید
2024

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.