یادەوەریەکان

سەرهەڵدانی قامیشلۆ

‎ئه‌مڕۆ 20ساڵ به‌سه‌ر ڕووداوی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی شاری قامیشلۆدا تێدەپەڕێت ، کۆمەڵکوژیەکە لە 12 ی ئاداری ساڵی 2004 لە یاریەکی تۆپی پێی نێوان تیپەکانی دێرەزوور و قامیشلۆ پەیڕەوکرا ، گرژی لەیاریگاکە درووست بوو و پارێزگاری حەسەکەش مۆڵەتی بە چەتەکانی عەشیرەتەکانی سەر بە دەوڵەت دا کە چەک بەکار بهێنن ، دواتر چەتەکانی ڕژێم کەوتنە سەر شەقامەکان و کەوتنە ڕاوەدوونانی کورد ، کە لەئاکامدا بە دەیان کوژران و بریندار و بەهەزارانیش ڕاپێچی بەندیخانەکانی ڕژێم کران ، کوردانی عەفرین ، کۆبانێ ، جەزیرە تاوەکو حەلەب بۆ ناڕەزایی دەربڕین کەوتنە سەر شەقامەکان و خۆپێشاندانیان دەست پێکرد .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید
‎، وێڕای ئەوەی کە بەتوندی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژیەی قامیشلۆ ڕیسوا و شەرمەزار دەکات ، ئەوە لەهەمان کاتیشدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ ئەو شەهیدانە دادەنەوێنی کە لەوڕۆژە شوومەدا بەدەست چەتەکانی ڕژێمی بەعسی سووریا شەهید بوون
‎نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی قامیشلۆ و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید

 

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.