یادەوەریەکان

پیرۆزبێت 121 ساڵەی لەدایکبوونی سەرۆکی نەتەوەیی مستەفا بارزانی

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید لەدایکبوونی ڕێبەری ئەفسانەیی کورد مستەفا بارزانی پیرۆز دەکات ، مستەفا بارزانی لە 14 ی ئاداری 1903 لەگوندی بارزان لەدایک بوە ، هەموو ژیانی خۆی لەپێناو کوردستانێکی سەربەخۆ تەرخان کرد و بۆ ساتێکیش سازشی لەسەر مافە نەتەوەییەکانی گەلەکەماندا نەکردوە .

مستەفا بارزانی ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی لە بەرگریکردن و پاراستنی کۆماری کوردستاندا هەبوە و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بوو کە پێشەوا قازی محمەد پلەی ژەنەراڵی پێدەبەخشێت و وەک سوپاسالاری کۆمار دەست بەکار دەبێ .

مستەفا بارزانی لە 16 ی ئابی ساڵی 1946 پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند  و سەرۆکایەتی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولی لە 11 ی ئەیلوولی ساڵی 1961 دا کرد .

ئێمە لەکاتێکدا ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆکی نەتەوەیی مستەفا بارزانی پیرۆز دەکەین ، بەڵێن دەدەین کە لەسەر ڕێبازە پیرۆزەکەی لەخەبات و تێکۆشان لەپێناو کوردستانێکی سەربەخۆ بەردەوام بین .

فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید

لەوانەیە تۆش حەزت لێبێت

Comments are closed.