نەمری بۆ شەهیدانی جەندرێس
نەمری بۆ شەهیدانی جەندرێس
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی ڕێکەوتی 2023-03-20 کاتێ کە خێزانێکی کورد لە جەندرێس خەریکی ئاگرکردنەوەی نەورۆز دەبن ، چەتەکانی تورکیا بەناوی ( ئەحرار شەرقی ) تەقەیان لێدەکەن و لەئاکامدا چوار هاووڵاتی شەهید دەبن و سێ کەسی تریش بریندار دەبن .
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید وێڕای ئەوەی کە ئەو تاوانە زۆر بەتوندی ڕیسوا و شەرمەزار دەکات و پشتگیری لە داواکاریەکانی خەڵکی عەفرین و جەندرێس دەکات ، داواش دەکات کە بەزووترین کات بکەرانی ئەو تاوانە دەستگیر بکرێن و بەسزای خۆیان بگەنرێن ، ئەوە لەهەمان کاتیشدا پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکان دەکات و داوای جاكبونەوەش بۆ بریندارەکان دەکات .