پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان
پیرۆزبێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان
ئاڵا ناسنامەی نەتەوەیە و تەمەنی درووستبوونیشی دەگەڕێتەوە بۆ 4000 ساڵ پێش ئێستا ، سەرەتای دروستبوونی ئەو ئاڵایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1919 کاتێ کە (کۆمەڵەیا ڕێکخستنا جڤاکی کوردستان ) لە ئەستەنبوڵ لەلایەن ژمارەیەک ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار و کەسایەتی ناسراوی کوردی ئەو سەردەمە دامەزرا ، لەگەڵ دامەزراندنی خۆی ئاڵای نەتەوەیی کوردستانیشیان دروستکرد و داوای سەربەخۆیی کوردستانیان دەکرد .
لەبەرواری 1999-11-11 پەرلەمانی کوردستان ئەو ئاڵایەی بەفەرمی وەک ئاڵای کوردستان ناساند ، کە تیشکی خۆرەکەی 21 تیشکە و لەچوار ڕەنگ پێکهاتوە ( سوور ، سپی ، زەرد و سەوز ) . دواتر پهرلهمانی کوردستان بهبریاری ژماره 48 ڕۆژی 17/ 12 ی ههموو ساڵێكی بهڕۆژی پیرۆزی ئاڵای کوردستان هەژمار کرد .
هەر بەو بۆنەیەوە و بۆ پیرۆزکردنی ئەو ڕۆژە شکۆمەندە ، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە سوید و کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی کوردستانی پێشوازیتان لێدەکات و بەخێرهاتنتان دەکات .
کاتژمێر / 16:00-12:00 بەروار / یەکشەممە 2023-12-17
ئەدرێس / لۆکاڵی فیدراسیۆن Råsundavägen148,16936 Solna
فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید و کۆمیتەی هاوکاری هێزە سیاسیەکانی کوردستانی لەسوید