پیرۆزە لە کۆنگرەی سێیەمی پ.س.ک
بەڕێز مەسعوود تەک سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان
بەڕێزان نوێنەرانی کۆنگرەی پارتی سۆسیالستی کوردستان
بەڕێزان نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخستنەکانی سڤیل
هەڤاڵانی هێژا
بەناوی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید ، پیرۆزبایی بەستنی سێیەم کۆنگرەی پارتی سۆسیالیستی کوردستان دەکەین و سڵاوی گەرم و گوڕی یەکەکە ئەندامانی فیدراسیۆنتان پێڕادەگەیەنین .
ئەمڕۆ یەکێک لەپارتە سیاسیەکانی باکووری کوردستان لەدیاربەکری پایتەختی کوردستان کۆنگرەی خۆی دەبەستێ ، بێگومان ناتوانین خەبات و تێکۆشانی پارتی سۆسیالیستی کوردستان بەچەند دێرێک ەرببڕین ، چونکە 48 ساڵ لە مێژووی خەباتی ئەو پارتە بەشێکی گرنگی مێژووی خەباتی گەلەکەمانە .
پارتی سۆسیالیستی کوردستان خۆی بە بەردەوامی شۆڕشەکانی شێخ سەعیدی پیران و شێخ ڕەزا و شێخ مەحموودی نەمر و و پێشەوا قازی محمەد و نەمر ژەنەڕا مستەفا بارزانی دا دەبینێتەوە ، بۆیە بەسەرکەوتوویی دەمێنێتەوە .
هێژایان
ئێمە خوازیارین پارت و لایەنەکانی باکووری کوردستان لەژێر چەترێکی نەتەوەیی و نیشتمانیدا کۆبکرێنەوە ، کە لەو ڕێگایەوە یەکیتی و یەکڕیزی هزری نەتەوەیی باکووری کوردستان ڕیکدەخرێت و ئازادی کوردستانیش زامن دەکرێت .
ئێمە جارێکی تر سێیەمین کۆنگرەی پارتی سۆاسیالیستی کوردستان پیرۆز دەکەین و هەر سەرفراز و سەرکەوتوو بن .
کۆڤان ئامەدی
سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لەسوید
2022-11-30